عێراق..هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ ئه‌مریكا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 68 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت
دیجیتال میدیای سپێده
ئیداره‌ى زانیارییه‌كانى وزه‌ى ئه‌مریكی ئاشكرایكردوه: كهههناردهكردنى نه‌وتى عێراق بۆ ئه‌مریكا به‌رزبوته‌وه بۆ 68 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو دا.
له‌راپۆرتێكدا، ئیداره‌ى زانیارییه‌كانى وزه ئه‌مریكى ئاشكرایكردوه: كه نیوه‌ى هاورده‌ى ئه‌مریكا له‌نه‌وتى خام له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا له 7 وڵات گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 174 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رێژه‌ى یه‌ك پۆینت 540 ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: كه‌ئه‌مریكا نه‌وتى خام له‌عێراقه‌وه هاورده‌كردوه به‌رێژه‌ى 68 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌فته‌یه‌ك له‌پێشتر دا ئه‌مریكا هیچ رێژه‌یه‌كى نه‌وتى عێراقى هاورده‌ى نه‌كردوه.
راشیگه‌یاندوه: زیاترین هاورده‌كردنى نه‌وتى بۆ ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو دا له وڵاتى كه‌نه‌دا بووه، به‌رێژه‌ى 3 پۆینت 648 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه.