هەواڵی کوردستان ئێستا

محه‌مه‌د ڕەئووف: سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كراوه‌ته‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزەکانی كورد

محه‌مه‌د ڕەئووف: سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كراوه‌ته‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزەکانی كورد
محه‌مه‌د ڕەئووف: سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كراوه‌ته‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزەکانی كورد

2020-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


سلێمانی - KDP.info - سیاسه‌تمەدار، محەمەد ڕەئووف ده‌ڵێ، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ یه‌كگوتاری و یه‌كگرتووییی كورد ده‌یانێت، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ به‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

  محه‌ممه‌د ڕەئووف، سیاسه‌تمەدار، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فڕاكسیۆنەکانی كورد، میكانزمێكی زۆر باشه و بۆ‌ پاراستنی یه‌كڕیزی گرنگه‌، چونكه‌ له‌ عێراق یه‌كڕیزی نه‌ماوه‌، دەبێ هه‌نگاوه‌كانی یه‌كڕیزی وه‌ك ستراتێژ كاری له‌سه‌ر بكرێت و هه‌وڵ بدرێت كوردستان وەک ناوچه‌ی ئارام له‌ عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و جیهان بناسێندرێت، فرسه‌ته‌كان له‌ده‌ست نه‌درێن. پشتیوانیی خۆپێشانده‌رانی جاده‌ی شیعه‌ی عێراق بكرێت".  سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییەکان و فڕاكسیۆنەکانی کورد  له‌مه‌ڕ یه‌كگوتاریی ناوخۆیی و یه‌كگرتوویی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ ڕوو ده‌ده‌ن. 

 ئەو گوتی: "یه‌كڕێزیی كورد به‌رده‌وام بێت و له‌م دۆخه‌دا نابێ هیچ حزبێك له ‌خۆیه‌وه‌ بچێتە به‌غدا بۆ سیاسه‌تكردن و دانوستاندن بۆ پێوه‌ندیی حیزبی، یان به‌شداری له‌ حكوومه‌تدا، له‌م كاته‌دا پێویسته‌ كورد به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌نگاو بنێت". 

 له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد ده‌ڵێ: "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، بە کردەوە سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كردووه‌ به‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ گرنگه‌ و گوێگرتن و ڕێزگرتن له‌ بیروڕای ئه‌و لایه‌ن و به‌رپرسانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانن گرنگه‌.'  

عه‌زیز ڕه‌سووڵ