هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆلیسی سلێمانی: سێ‌ تۆمەتبار لەسەر سکاڵای کچێک دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی: سێ‌ تۆمەتبار لەسەر سکاڵای کچێک دەستگیركران
پۆلیسی سلێمانی: سێ‌ تۆمەتبار لەسەر سکاڵای کچێک دەستگیركران

2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر تۆماركردنی سكاڵای كچێكی تەمەن 20 ساڵ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی سكاڵاكار (ڕ ، ر ، ح ) لەدایكبوی 1999، ڕەگەز مێ‌، سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردو سكاڵای لەدژی سێ‌ كەس تۆماركرد، بەهۆی ئەوەی كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لێكردوە لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لەبەرامبەر پێنەدانی بڕێك پارە".

ئاماژەی بەوەشکرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردە و دوای بەدواداچونێكی وردو وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردوە، لەئێستادا تۆمەتباران (أ ، ه ، م لەدایكیوی 2001 - م (، ه ، م) لەدایكبوی 2002 و (أ ، س ، ف) لەدایكبوی 2002  بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراون.