لەسەر پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
هه‌رچه‌نده پێنج ساڵه هه‌ڵه‌بجه به‌فه‌رمی بۆته پارێزگا به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگاكه ته‌رخان نه‌كردووه, ئه‌مه‌ش وایكردووه پرۆه گرنگه‌كان به‌ته‌واو نه‌كراوی بمێننه‌وه, به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی سپێده به بڕی 33 ملیار دینار پڕۆژه له‌پارێزگاكه راوه‌ستاوه.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌ڕێی مایكی سپێده‌وه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات به‌بڕیارێك هه‌ندێك لهپڕۆژهكانی هه‌ڵه‌بجه بخاته‌وه‌گه‌ڕ.
بەوته‌ی ئازاد تۆفیق ئه‌و 500 ملیۆن دیناره‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پایته‌ختی ئاشتی ته‌رخانكراوه به‌شی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی شه‌ش پۆلی ناكات, بۆیه، داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین پاره‌ی یه‌كێك له‌پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی بگوازێته‌وه بۆ یه‌كێك له‌پڕۆژه ستراتیژیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه.