كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت به‌پڕۆژه یادی كیمیابارانی شارەكەیان بكاته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دوای بیست ساڵ له‌حكومه‌تی خۆماڵی كه‌سوكاری شه‌هیدانی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌حكومه‌ت نیگه‌رانن، ئه‌وان ده‌ڵێن: گه‌ر حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌م ساڵدا یادی تاوانی كیمیاباران بكاته‌وه ئه‌وه با به‌پڕۆژه یاده‌كه بكاته‌وه چونكه قسه‌ی بێ كردار باوی نه‌ماوه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆ سپێده رایگه‌یاند: وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان چه‌ند داواكارییه‌كمان هه‌یه گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت گوێی لێبگرێت له‌وانه چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووان وپێدانی زه‌وی به واریسی شه‌هیدان و زیندووكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی مناڵه ونبووه‌كان, چونكه دۆسیه‌كه له‌دادگای هه‌ڵه‌بجه داخراوه پێدانی ئه‌و مینحه‌یه‌ی 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر درا بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ ته‌واوكردنی خانووه خۆكرده‌كانیان, چونكه له كۆی 407 واریس ته‌نها 113 كه‌سیان مینحه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.