هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.. بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ به‌رنامه‌ى كار زیاد كرا

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.. بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ به‌رنامه‌ى كار زیاد كرا
په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.. بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ به‌رنامه‌ى كار زیاد كرا

2021-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی دووشه‌مه‌ 2021/3/8 زیادكرا.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئیمزای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌، تیایدا هاتووه‌، به‌پێی حوكمی خاڵی (1) له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (49) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یاداشتێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت) به‌بۆنه‌ی یادی (8ی مارس) وه‌ك رۆژی جیهانیی ئافره‌تان.