هەواڵی کوردستان ئێستا

دواین زانیاری له‌سه‌ر پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

دواین زانیاری له‌سه‌ر پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
دواین زانیاری له‌سه‌ر پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

2021-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو رایگەیاند، لەم نزیکانەدا پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێم خەرج دەکرێت و هۆکارى دواکەوتنى خەرجکردنى پارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ راگەیاندنى کەرەنتینە لە بەغدا.

د.موسەننا ئەمین ئەندامى پەرلەمانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو رایگەیاند، لەپاش ئەوەى رۆژى چوارشەممە، چەکى پارەى گەنمى جوتیاران درایە بانکەکان، لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و بەم نزیکانەش پارەکە دەگاتە بانکەکانى هەرێم، دەشڵێت، لە ئێستادا تەنها گەیشتنى پارەکە ماوە بۆ هەرێم و ئامادەکاریش کراوە تاوەکو لە کاتى گەشتنى پارەکە بە زووى بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هۆکارى دواکەوتنى خەرجکردنى پارەکە دەگەڕێتەوە بۆ راگەیاندنى کەرەنتینە لە بەغدا.

د.موسەننا ئەمین راشیگه‌یاندووه‌، وەزیرى بازرگانى عێراق پێى راگەیاندم، ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەى کە داومانە و هاوکار دەبین تاوەکو بڕى ئەو نیوەى دیکەى پارەى گەنمى جوتیاران کە لاى حکومەتى عێراق ماوە چارەسەرى بکەین.