هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزه‌ری ماموستا به‌ده‌ل به‌روارى پارێزنامه‌یه‌ك ده‌داته‌‌ دادوه‌ری لێكولینه‌وه‌ی ئاسایش

پارێزه‌ری ماموستا به‌ده‌ل به‌روارى پارێزنامه‌یه‌ك ده‌داته‌‌ دادوه‌ری لێكولینه‌وه‌ی ئاسایش
پارێزه‌ری ماموستا به‌ده‌ل به‌روارى پارێزنامه‌یه‌ك ده‌داته‌‌ دادوه‌ری لێكولینه‌وه‌ی ئاسایش

2021-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

پارێزەری دۆسیەی مامۆستا بەدەل بەرواری یەكێك لەگیراوانی بادینان لەهەولێر ئەمرۆ رایگەیاندوە: پارێزنامەیەكیان ئاراستەی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش كراوە تاوەكۆ مامۆستای ناوبراو ئازاد بكرێت.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری مامۆستا بەدەل بەرواری لەهەولێر بڵاویكردەوە: لەبارەی ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری یەك لەگیراوانی بادینان، پارێزنامەیەكی پێنج لاپەڕەییان ئاراستەی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش كراوە تاوەكۆ ناوبراو ئازاد بكرێت.

ئاسۆ هاشم راشیگەیاندوە: دوای ئەوەی دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر پەڕاوەكەی گەڕاندوه‌تەوه‌ بۆ دادگای لێكۆڵینەوە، لەئێستا دا گەشبینین كەلە چەند رۆژی داهاتوو دادگای هەولێر بریاڕی عادیلانەی خۆی بدات ومامۆستا بەدەل ئازاد بكرێت.