پارێزهری ماموستا بهدهل بهروارى پارێزنامهیهك دهداته دادوهری لێكولینهوهی ئاسایش
2021-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
پارێزەری دۆسیەی مامۆستا بەدەل بەرواری یەكێك لەگیراوانی بادینان لەهەولێر ئەمرۆ رایگەیاندوە: پارێزنامەیەكیان ئاراستەی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش كراوە تاوەكۆ مامۆستای ناوبراو ئازاد بكرێت.
ئاسۆ هاشم، پارێزەری مامۆستا بەدەل بەرواری لەهەولێر بڵاویكردەوە: لەبارەی ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری یەك لەگیراوانی بادینان، پارێزنامەیەكی پێنج لاپەڕەییان ئاراستەی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش كراوە تاوەكۆ ناوبراو ئازاد بكرێت.
ئاسۆ هاشم راشیگەیاندوە: دوای ئەوەی دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر پەڕاوەكەی گەڕاندوهتەوه بۆ دادگای لێكۆڵینەوە، لەئێستا دا گەشبینین كەلە چەند رۆژی داهاتوو دادگای هەولێر بریاڕی عادیلانەی خۆی بدات ومامۆستا بەدەل ئازاد بكرێت.