هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ى 8ـى مارس په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ى 8ـى مارس په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ى 8ـى مارس په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

2021-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

به‌بۆنه‌ى یادى 8ـى مارسه‌وه‌‌، ڕۆژى جیهانى ژنان، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ وجه‌خت له‌سه‌ر مافه‌كانى ده‌كاته‌وه‌.

له‌تویتێكدا، مامۆستا صلاح الدین محمد بهائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو به‌بۆنى 8ـى مارس ڕۆژى جیهانى ژنان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌بۆنه‌ى 8ـى مارس دا، یادى ماف وئه‌ركه‌كانى ژنان ئه‌كه‌ینه‌وه‌، وجه‌خت له‌و راستیه‌ ئه‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ئافره‌ت له‌پێش هه‌مووشتێكه‌وه‌ مرۆڤه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ى كه‌قه‌درى مرۆڤ نازانن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن به‌پاساوى جۆراوجۆر سته‌م له‌ژن ده‌كه‌ن.

ئه‌میندارى گشتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: به‌ڵى بۆ ته‌واوى مافه‌كانى ژنانى كوردستان، نه‌خێر بۆ توندوتیژى وسته‌م له‌مافه‌كانیان.