هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كه‌ى مسته‌فاى كازمى راده‌گه‌یه‌ێت

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كه‌ى مسته‌فاى كازمى راده‌گه‌یه‌ێت
نێچیرڤان بارزانی پشتیوانى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كه‌ى مسته‌فاى كازمى راده‌گه‌یه‌ێت

2021-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دوای ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی راگەیاند و داوای گفتوگۆی کرد لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لێدەکات.

نێچیرڤان بارزانی بە دیاریکراوی لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە، " پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور".

ئەمڕۆ دووشەممە 08-03-2021 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆوە وتارێکی پێشكه‌ش کردو رایگەیاند، برایان و خۆشەویستانی دژبەر، زۆر راستگۆیانە داواتان لێدەکەم گفتوگۆیەکی کراوە و راشکاوانە لەگەڵ حکومەتدا دەستپێبکەن، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ئاسایش و سەروەری وڵات. هاوکات داوا دەکەم گفتوگۆیەکی نیشتمانی راستەقینە و قووڵ و لە هەموو ئاستە فەرمی، حیزبی و جەماوەرییەکان دەستپێبکات، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک یەکێتی خاکی عێراق پارێزراو بێت و کێشە کەڵەکەبووەکان بە ریشەیی چارە بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، کە دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەکانانی عێراق "دوورکەونەوە لە زمانی تووندوتیژی و کاربکەن بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پێشوەختە."

مستەفا کازمی پەیامێکی تایبەتی بۆ گەنجان لە سەرتاسەری عێراق هەبوو و رایگەیاند، دەزانم ئێوە کێشەی زۆر و ویستی زۆرتان هەیە، بەڵام لەپێناو عێراق دەبێت یەکبگرین. لەبەرئەوە حکومەت پێویستی بە کاتە بۆ رێکخستنەوە و پاراستنی عێراق و رێکخستنەوەی نێو ماڵی عێراقی نیشتمانی.