سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنامەی تایبەت بە بەرفراوانکردنی مافەکانی دەنگدان واژۆ دەکات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە لە ٥٦هەمین ساڵیادی ئەو رووداوەی کە لە مێژووی ئەمریکادا بە 'یەکشەممەی خوێناوی' ناسراوە و لە میانی رێپێوانی مافی دەنگداندا روویدا، بڕیارنامەی تایبەت بە بەرفراوانکردنی مافەکانی دەنگدان لە وڵاتدا واژوو دەکات.
جۆ بایدن لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکدا، ئەو رووداوەی وەبیرهێنایەوە کە لە ساڵی ١٩٦٥دا، نزیکەی ٦٠٠ چالاکوان لە شاری سێلما سەربە ویلایەتی ئالاباما، لەلایەن سەربازانەوە بەتوندی لێیاندرا و بە 'یەکشەممەی خوێناوی' ناسراوە.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بڕیارنامەیە واژوو دەکات کە مافەکانی دەنگدان بەرفراوان دەکات و رایگەیاند 'دەبێت هەموو دەنگدەرێکی گونجاو دەنگ بدات و دەنگەکەی ئەژمار بکرێت. ئەگەر بیروبۆچوونی باشتان هەبێت ناچارنین بیشارنەوە. واز بهێنن با مرۆڤەکان دەنگ بدەن'.
لە ساڵی ١٩٦٥دا، لەو رێپێوانەی کە لە پێناو مافی دەنگدان لە شاری سێلما رێکخرا، سەدان ئەمریکی رەشپێست بەشداریان کرد.
کاتێک خۆپیشاندەران بەسەر پرسی ئێدموند پیتوس-دا تێدەپەڕین رووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەوە و رووداوەکە بە 'یەکشەممەی خوێناوی' چووە مێژووەوە.