ساڵی رابردوو له به‌ریتانیا توندوتیژی به‌رامبه‌ر یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار ژن كراوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ساڵی رابردوو له به‌ریتانیا توندوتیژی به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار ژن له‌نێو خانه‌واده‌كه‌یاندا كراوه و له ٢٠٠٩-٢٠١٨ هه‌زار و ٤٢٥ ژن كوژراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌نادۆڵ كۆی كردوونه‌ته‌وه، ئاستی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و ژنكوژی له به‌ریتانیا به‌رزه.
به‌پێی راپۆرتی "توندوتیژی له‌ناو خێزان" كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئاماری نیشتمانیی به‌ریتانیاوه بڵاوكراته‌وه له ٢٠٢٠ له‌لایه‌ن هاوسه‌ر یاخود هاوڕێی كوڕیانه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س به‌كار هێندراوه.
پۆلیسی به‌ریتانیا و گاڵهر ساڵی رابردوو، یه‌ك ملیۆن و ٧٥٨ هه‌زار و ٩٤١ حاڵه‌تی توندوتیژی ناو خێزانیان تۆمار كردووه.
ئه‌و ژنانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه زیاتر دووچاری توندوتیژی بوونه‌ته‌وه و به‌رزترین رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته بوونه‌ته‌وه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵیدایه.
لای خۆیشیه‌وه Femicide Census كه له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كانی ژن زانیاریی كۆده‌كاته‌وه له راپۆرتی "ژنكوشتن له ٢٠٠٩-٢٠١٨" ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا هه‌زار و ٤٢٥ ژن كوژراون