حكومهتى عێراق، قەدەغەی ھاتوچۆى درێژ کرهوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، قەدەغەی ھاتوچۆ لە عێراق بۆ دوو ھەفتەی دیکەی درێژکراویەوە.
ئەمنیدارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەھۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و لەبەر پاراستنی سەلامەتی نیشتمانیی و پشت بەستن بە راسپاردەکانی وەزارەتی تەندروستیی، قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ دوو ھەفتەی دیکەی لەنێوان پارێزگاکاندا درێژکراویەوە.
بەپێی بڕیارەکە، رۆژانی ھەینی، شەممە و یەکشەممە قەدەغەی ھاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا و لەنێو شارەکاندا لە ھەشتی ئێوارە تا پێنجی بەیانی بۆ دوو ھەفتەی داھاتوو، بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە تیمەکانی تەندروستیی و ھێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکان بۆ جێبەجێکردنی رێنمایەکانی خۆپارێزیی و سزای ھەموو ئەو کەسانە دەدەن کە سەرپێچی رێنمایەکان دەکەن.