وەزارەتى خوێندنى باڵاى ههرێم، پۆستى سەرۆکى ژمارەیەک زانکۆ دهگۆڕێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ههرێم، پۆستى سهرۆكى ژمارهیهك زانكۆ دهگۆڕێت و بۆ پڕ كردنهوهى ئهو پۆستانه داواى ناردنى سیڤى دهكات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى (٦) زانکۆ و سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت .
پۆستەکان:
1-سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر
2-سەرۆکى زانکۆى سۆران
3-سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى
4-سەرۆکى زانکۆى دهۆک
5-سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک
6-سەرۆکى زانکۆى زاخۆ
7-سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان.
مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:
1-هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2-نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3-خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان:
1-هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دکتۆرا یان هاوتاکەی بێت لەیەکێک لە بوارە پسپۆڕیە پزیشکییەکان.
2-نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لەبەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
•دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (١٦/٣/٢٠٢١) ڕۆژى (سێشەمە) دەبێت.
•پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
•هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.