هەواڵی کوردستان ئێستا

ئامارى قوربانییەکانى تەقینەوەکەى شەوى رابردوى بەغدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌

ئامارى قوربانییەکانى تەقینەوەکەى شەوى رابردوى بەغدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌
ئامارى قوربانییەکانى تەقینەوەکەى شەوى رابردوى بەغدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌

2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال مییدیای سپێده‌

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکدا ئامارى قوربانییەکانى تەقینەوەکەى شەوى رابردووى سەر پردی نێوان ئەعزەمیە و کازمیە لە بەغدا، راگەیاند.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى 9-3-2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "لە تەقینەوەکەى شەوى رابردووى سەر پردى نێوان ئەعزەمییە و کازمییە لەشارى بەغدا کەسێک گیانى لەدەستدا و زیاتر لە 10 هاووڵاتى تر برینداربوون".


بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، تەقینەوەى نارنجۆکێکى دەستى لەناو تەنەیەکى خۆڵ و خاشاک بۆتە هۆى کوژرانى ئافرەتێک و برینداربوونى 10 هاووڵاتى دیکە و بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و دەستبەجێ نەشتەرگەریى بۆ 3 برینداریان کراوە.


ئەمشەوي رابردوو 8- 3 -2021 لە ئاکامی تەقینەوەی نارنجۆکێکی دەستیی لەنێو حاویه‌یه‌كی کۆکردنەوەی خاشاک لە نزیک پردی ئەئیمە لە بەغدا، ھەشت کەس برینداربوون.