بۆژنان و ئافره‌تانی كوردستان و جیهان
م.تاهربامۆكی
با منیش بای باڵم بده‌م و دوو دێڕ بۆ ئه‌و چینه چه‌وساوه بنوسم, چی بڵێم بۆ مه‌خلوقێك نۆ مانگ به پێستی سكی منی هه‌ڵگرت و به‌خوێن و خۆراكی خۆی به هه‌ناسه و ئاوی خواردنه‌وه‌ی به پێكه‌نین و گریانی خۆی به‌جوڵه و وه‌رزشی خۆی به پشوو خه‌وتنی خۆی به گورچیله‌ی ماندوی خۆی به دڵخۆشی و نارۆكه ی خۆی منی ده‌نكه تۆوێكی به چاو نه‌بینراوی له‌و نۆ مانگه‌دا و له و كیسه ئاوه داخراوه‌دا له نێوان چوار قوله‌ی كه‌مه‌ردا گه‌وره‌ی كردم بووم به مرۆڤ ده‌ست و پێ و سه‌ر و مل و قه‌د چاو و گوێ و لوت و ده‌م و په‌نجه و نێر و مێیی هه‌مووی دیاریدا و دروست بوو, كاتی كۆچم ده‌ستی پێ كرد له‌و نیشتمانه‌وه بۆ وڵاتێكی پڕ له جه‌نجاڵ و قڕه و قاڵه ناوكیان بڕیم نانا بایعی یه‌كه‌م كه‌له‌لای دایكم بوو نقڵیان كرد له پردی ناوكی نێوان من و دایكمه‌وه بۆ دوو كانی له‌سه‌ر سنگی گه‌رم و نه‌رمی به ژهك گۆشی كردم بۆ ناو ده‌مم ده‌می بێ دان ئه‌و ژه‌كه پاكژكه‌ره‌وه و چهوركهری ئه‌م ڕێڕه‌وه تازه‌ی خۆركم له ده‌مه‌وه بۆ ده‌رچه كان به میز و به پیسایی, ئه‌ی خه‌ڵكینه توخوا نه‌كه‌ن ئازاری دڵی بده‌ن ئاخر ئه‌و به ژانی له‌دایك بوونم له قه‌راغی مه‌رگدایه به‌ڵام خواگیان جه‌ره‌سێكی داناوه له منی نه‌وزاد دا كه لێم دا ئیتر دایكم ئه‌و ئێش و ئازاره‌ی ژانی بوونم ل بیرده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م نوزه و واقه‌ی مندا ئه‌و ئه‌ڵێ گیان چاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ توخوا بمده‌نێ ماچێك و مه‌مكێكی ده‌خاته ناو ده‌مه بچكۆله‌كه‌م كه مڵچهم هات ئه‌و گه‌ز گه‌ز پێ باڵا ده‌كات, ئه‌م فریشته كه ناوی دایكه دوو ساڵیش به شیر و ماچ و لای لایه و به‌قوربانت بم و قه‌زات بكه‌وێ له گیانم ئه‌م دیو و ئه‌و دیوم ده‌كات و ژێرم پاك ده‌كاته وه و جلم بۆ ده‌گوڕێ و مه‌له‌م ده‌دات و موروی شین له سه‌رم ده‌دات و چاوهزارم بۆ ده‌كات تا له چاو و چڵه‌ی پیس دووربم, دغدغهم ده‌دات تا فێری پێكه‌نین ببم, زوو تریت وشۆربای ته‌ڕم بۆ ده‌كات تا فێری خواردن ببم, دانه ڕوكهم بۆ ده‌كات و دڵی مناڵانی گه‌ڕه‌ك خۆش ده‌كات تا دانم ده‌ربێت, په‌نجه ده‌خات سه‌ر دانه بچكۆله‌كه‌م تا فێری گاز و گه‌ستن ببم, ڕه‌و ڕه‌وه‌ی دارم بۆ دروست ده‌كات تا پێ بگرم باسی مێخه‌ك و سمڵ و گه‌ردی ڕێحانه ڕه‌شه مه‌ك به بێشكهكهمدا هه‌ڵی واسیوه به‌رامبه‌ر چاو و لوتم, جا كه گاگۆڵكێم كرد و هه‌ڵسامه‌وه و كه‌وتم شا به سه‌پان نازانێ و ئیتر ئه‌كه‌وێته ناو كچی گه‌ڕه‌ك و ئاوایی ژنم بۆ دێنێ و جوانترین كوڕی دنیا بۆ كچه‌كه‌ی ئه‌دۆزێته‌وه, خه‌ڵكینه ئه‌مه دایكه دایك ئه‌مه ئه‌و زاته‌یه خوا ده‌فرموێ پیایدا هه‌ڵ مهشاخێ و پێی نه‌ڵێیت ئۆف, پێغه‌مبه‌ره دڵسۆزه‌كه‌م ده‌ڵێ حه‌زت له به‌هه‌شته ژێری پێی دایكت ماچ بكه, پرسیارم كرد له پێغه‌مبه‌ر گیان له‌گه‌ڵ كێ زۆر چاك بم؟ فه‌رمووی دایكت, وتم قوربان له‌پاش ئه‌و فه‌رمووی دایكت, وتم ئازیزگیان له دوای دایكم فه‌رموی دایكت, وتم ئه‌ی دوای ئه‌و فه‌رموی باوكت, وای چه‌ن سپڵهین, وای چه‌ند بێ سهلیقهین به‌رامبه‌ر به‌م ده‌رگای به‌هه‌شته برامبه‌ر به‌م فریشته ئێسك سوك و خوێن شیرینه, سوێندتان ده‌ده‌م به خوا دڵیان مه‌شكێنن له‌به‌ر ژن له‌ماڵ ده‌ریان مه‌كه‌ن, له‌به‌ر مناڵه‌كانتان به‌سه‌ریدا مه‌قیژێنن, هه‌رشتێكی ئاره‌زو كرد بۆی بهێنن, ئێوه ئه‌زانن دایك كێیه و پێناسه‌ی دایك چی یه, من پێتان ده‌ڵێم دایكه عائیشه ده‌ڵێ ژنێك هات بۆ ماڵمان دوو كچی بچوكی پێ بوو باوكیان نه‌مابوو, وتی شتێكمان بده‌رێ بیخۆین برسیمانه, ده‌فه‌رموێ ته‌نها سێ ده‌نك خورمام شك ده‌برد بۆم هێناو دامه ده‌ستی, خورمایه‌كی دا به میان و خورمایه‌كی دا به‌ویان, وتم ئێستا خۆیشی ئه‌و خورماكه ده‌خوات, ئه‌ڵێ سه‌یرم كرد خورماكه‌ی تریشی له‌ت كرد و له‌تێكی دا به‌میان و له‌ته‌كه‌ی تریشی دا به‌ویان, ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر گیان هاته‌وه و بۆم باس كرد فه‌رمووی به‌و كاره‌ی كردی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو مناڵه بێ باوكه‌ی خوا لێی خۆش بوو له دۆزه‌خ ڕزگاری كرد. ئیتر من هیچ ناڵێم بۆ ڕۆژی ژنان خۆتان وه‌كیل بن, باسی خوشك و كچ و هاوسه‌ریش هه‌ریه‌كیان ئه‌وه‌نده‌ی تری ده‌وێت, كه‌چی هه‌ندێ داماو هه‌ندێ پیا و كه‌سی نه‌زان كاتێك ئه‌م فریشته‌ی خوا مناڵی ده‌داتێ و كچ بێت لچ هه‌ڵ ده‌قرچێنن, تانه ده‌ده‌ن و دهبۆڵینن ئاخر ئه‌م تاوانی چی یه ئه‌م دایكه عه‌زیزه زه‌ویه‌كی به پیته پیاوه‌كه‌ی جوتیاره چ تۆوێكی تیا چاند ئه‌وه سه‌وز ده‌بێت, له پاش ئیراده‌ی خوا كوڕ و كچ له تۆوی پیاودایه و ئه‌گه‌ر تاوان بێت ئه‌وه خه‌تای پیاوه‌كه‌یه نه‌ك ژنه سته‌م لێكراوه‌كه, به ئومێدی ژیربوون و به‌ده‌ست هێنانی تۆزێ سه‌لیقه, هه‌ندێ شه‌رم و ئه‌ده‌ب كردن له دایكه كان والسلام علیكم ورحمه الله ... ئه‌مه قسه‌ی كوڕێكی دایك مردووه له هه‌ڵه‌بجه.