ھەرێمی کوردستان.. ٣٢٥ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و یهك حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ١٧١ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شەش ھەزار و ٩٥٢ پشکنین، ٣٢٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون بەجۆرێک لە ھەولێر ١٦٢ حاڵەت، سلێمانی ٥٦ حاڵەت، دھۆک ٩٠ حاڵەت، هەڵەبجە دوو حاڵەت، ئیدارەی گەرمیان سێ حاڵهت و ئیدارەی راپەڕین ١٢ حاڵەت.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، یهك حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە لە پارێزگای ههولێر بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە بەم شێوەیە:
هەولێر ٧٥ کەس، سلێمانی ١٦ کەس، دهۆک ٧٤ کەس و لە ئیدارەی راپەڕین شهش کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تا ئێستا گەیشتووەتە ١١١ ھەزار و ١٨١ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٥٤٢ کەس گیانلەدەستداوە.