هەواڵی کوردستان ئێستا

عەممار حەکیم: پشتیوانی لە بانگەوازەکەی مستەفا کازمی دەکەین

عەممار حەکیم: پشتیوانی لە بانگەوازەکەی مستەفا کازمی دەکەین
عەممار حەکیم: پشتیوانی لە بانگەوازەکەی مستەفا کازمی دەکەین

2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی راگەیاند و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد کە بەشداری لە گفتوگۆیەکی نیشمانیی بکەن بە ئامانجی چارەسەرکردنی ریشەیی سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکان.

عەممار حەکیم لە ھەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "پشتوانیی لە بانگەوازەکەی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی دەکەین بۆ سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی و لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە کە دەرفەت و کاتی گونجاو لەبارە بۆ سازکردنی گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە".

سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی راشیگەیاندووە "داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین کە بەدید و بۆچوونی بنیاتنەرانە بەشداری لە گفتوگۆکەدا بکەن، بە ئامانجی چارەسەرکردنی ریشەیی سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکان".

دوێنێ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای سازکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی کردبوو، ئەوەیش بەئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزێت و کێشە کەڵەکەبووەکان بەشێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکات.