ده‌ربه‌ندیخان.. به‌هۆى نوقم بوونى به‌له‌م گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ خنكا
2021-03-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
سپێده - ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د
لە ئه‌نجامى نوقم بوونی بەلەمێكی گەشتیاری لەبەنداوی دەربەندیخان، گەنجێكی تەمەن ٢٠ساڵ خنكا.
كەیوان ئەحمه‌د بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان به دیجیتاڵ میدیاى سپێده راگه‌یاند، كاتژمێر 5ى ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێ شه‌ممه، بەلەمێكی گەشتیاری كە كەخێزانێكی بەڕەگەز عەرەبی هەڵگرتبوو، چوار كەس بوون بۆ گەشت هاتبوون بۆ بەنداوی دەربەندیخان، وەرگەڕا.
وتیشى، ٣ كەس لەو خێزانە ڕزگاریان بووە كوڕێكی ئەو خێزانە كە تەمەنی ٢٠ساڵە خنكاوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان ئه‌وه‌شى وت، تا یٔێستا تەرمى گه‌نجه خنكاوه‌كه نەدۆزراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی شەوان تیمەكانیان ناتوانن كاربكەن، گەڕان بەشوێن تەرمەكەیدا دەكەوێتە سبەی.