هەواڵی کوردستان ئێستا

90 رۆژمۆڵه‌ت به‌وفه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌درێت كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه

90 رۆژمۆڵه‌ت به‌وفه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌درێت كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه
90 رۆژمۆڵه‌ت به‌وفه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌درێت كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه

2021-03-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی له‌باره‌ی مۆڵه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌ركرد كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ و راشیگه‌یاند، ماوه‌ی 90 رۆژ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت تا په‌یوه‌ندی به‌ فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن.

به‌پێی نوسراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ واژۆی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتوه‌، به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و داخستنی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و نه‌بونی هۆكاری گواستنه‌وه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دیكه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، هه‌ر جۆره‌ مۆڵه‌تێكیان وه‌رگرتبێت و كۆتایی هاتبێت، ئه‌م بڕیارانه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

یه‌كه‌م: پێدانی ماوه‌ی 90 ڕۆژ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ كاتی ده‌رچونی ئه‌و فه‌رمانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه‌.

دوه‌م: ئه‌ژماركردنی ماوه‌ی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ت تاوه‌كو ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌یان به‌ مۆڵه‌تی بێ‌ موچه‌.

سێیه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌كار نه‌بوه‌وه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌وا ئه‌وا به‌پێی یاسا و رێنماییه‌ به‌ركاره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، بڕیاری هاتنی گه‌شتیاران و هاتوچۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ سنوردار كراوه‌.