90 رۆژمۆڵهت بهوفهرمانبهرانه ده‌درێت كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه
دیجیتال میدیای سپێده
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی له‌باره‌ی مۆڵه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ركرد كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و راشیگه‌یاند، ماوه‌ی 90 رۆژ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت تا په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
به‌پێی نوسراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم كه واژۆی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و داخستنی ده‌روازه سنوریه‌كان و نه‌بونی هۆكاری گواستنه‌وه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دیكه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، هه‌ر جۆره مۆڵه‌تێكیان وه‌رگرتبێت و كۆتایی هاتبێت، ئه‌م بڕیارانه ده‌یانگرێته‌وه.
یه‌كه‌م: پێدانی ماوه‌ی 90 ڕۆژ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له كاتی ده‌رچونی ئه‌و فه‌رمانه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه.
دوه‌م: ئه‌ژماركردنی ماوه‌ی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ت تاوه‌كو دهستبهكاربونهوهیان به مۆڵه‌تی بێ موچه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌كار نه‌بوه‌وه له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌وا ئه‌وا به‌پێی یاسا و رێنماییه به‌ركاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه‌ش له كاتێكدایه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، بڕیاری هاتنی گه‌شتیاران و هاتوچۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ سنوردار كراوه.