هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات

2021-03-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10-3-2021 له‌باره‌ی خستنه‌ڕوی راپۆرتێكی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی پێكهاته‌كان و دوا ره‌شنوسی پرۆژه‌ی په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن و ره‌شنوسی پرۆژه‌یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك ئه‌نجامده‌دات.

خاڵی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خستنه‌ڕوی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان و پوخته‌ی چالاكییه‌كانی و گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ و ده‌ره‌نجامه‌كانی بۆ هه‌رێم.

له‌خاڵی دوه‌میشدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ دوا ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگدانی كۆتایی ده‌خرێته‌ڕو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌ یاسای (هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وقاف ژماره‌ (64)ی ساڵی (1966)ی هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان - عێراق) ده‌كرێت.