ھەرێمی کوردستان.. ٣٣٥ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، چوار تووشبوو گیانیان لهدهستداوه و ١١١ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پهیوهست به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوەو ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حەوت ھەزار و ٨٠ پشکنین، ٣٣٥ حاڵهتی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بهمشێوهیه: لە ھەولێر ١٥٨ حاڵەت، سلێمانی ٧٢ حاڵەت، دھۆک ٨٤ حاڵەت، هەڵەبجە سێ حاڵەت، ئیدارەی گەرمیان ١٦ حاڵهت و ئیدارەی راپەڕین پێنج حاڵەت.
وهزارهتی تهندروستی ئاشكراشیكردووه کە ههر لهو ماوهیهدا، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە بەم شێوەیە: هەولێر ٦٣ کەس، سلێمانی سێ کەس، دهۆک ٤٥ کەس.
هەروەها رایگەیاندووە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوه تا ئێستا گەیشتووەتە ١١١ ھەزار و ٥١٦ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٥٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.