عێراق.. چوار ھەزار و ٨٤٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ١٣٥ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی چوار ھەزار و ٧٩١ پشکنین، چوار ھەزار و ٨٤٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٧ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە حاڵەتەکانی چاکبوونەوەیش لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ١٣٥ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیش خراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٧٤٠ ھەزار و ٤٧٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٧١ ھەزار و ٢٨٨ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.