ژوری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ڕاگهیندراوێك له ژوری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتیی، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یهكهم: پۆلی دوازدهی ئامادهیی و پهیمانگهكانی سهر به وهزارهتی پهروهرده بهردهوام دهبن له خوێندن، له پۆلی یهكی بنهڕهتی تا 11ی ئامادهیی لەقوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان لە 12/3 تاوەکو 24/3 پشوو وهردهگرن، بۆ ئهوانهی تاقیكردنهوهی 20 نمرهییان كردووه، ئهو پۆلانهشی تاقیكردنهوهی 20 نمرهیی دهكهن تهنیا بۆ تاقیكردنهوه دهچنه قوتابخانه، ئهوقوتابیانەی تاقیكردنهوهی 20 نمرهییان ئهنجام نهداوه، تاقیكردنهوهكان دهكهونه دوای چەژنی نهورۆز، سەبارەت بە زانكۆ و پهیمانگهكان رۆژمێری وهزارهتی خوێندنی باڵا ههیه و به پێی رۆژمێری خۆیان پشوو دیاری دهكهن.
دووەم/ لە بازگەکانی هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک، تیمی تهندرووستی له بازگهكان دهبن، ههر هاووڵاتییهك بێته شاری هەولێر دهبێت پشکنینی کۆرۆنای کردبێت و 72 كاتژمێری بەسەردا تێپەڕ نەبووبێت، هەرکۆمپانیایەکی كۆمپانیا گهشتیاریی و گواستنەوە سەرپێچی لەو بڕیارەبکات ناوی دەچێتە لیستی ڕەش و بۆی نییە جارێکی تر هاوڵاتییان بۆ نێو شاری هەولێر بگوازێتەوە، ئهوانهشی ئیقامهیان ههیه و له ههرێم نیشتهجێ نین، له ناوچه كوردستانییهكان، ئهوان دهبێت ههفتهی جارێك تێستی كۆرۆنا بكهن و پێشكهشی لایهنی پهیوهندیداری بكهن.
سێیەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان)، دامەزراو و فەرمانگە حکومی و ئەهلیەکان و شوێنە گشتییەکان، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک) و دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، بەپێچەوانەوە ههرشوێنێك پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
چوارەم/ یاد و بۆنە نهتهوهیی و نیشتیمانییەکانی ئادار بهرز و پیرۆز ڕادهگیرین بهبێ ئهوهی هیچ گردبوونهوه و كۆبوونهوهیهكی جەماوەری بەم بۆنانەوە ئهنجام بدرێت و هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە و گردبوونەوە و کۆنفرانس و بۆنەیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی قەدەغەیە.
پێنجەم/ گەشت و سەیرانی هاوڵاتییان بەمەرجی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی گربوونەوەی ژمارەی زۆری چەندین خێزان بەیەکەوە ڕێگە پێدراوە.
شەشەم/ کافتریا و یانە و چێشتخانەکان، دەبێت خزمەتگوزارییەکانیان لەدەرەوە و لەباخچەکان پێشکەش بە میوانانیان بکەن، ئەوانەشی کە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەکانیان سنووردار بکەن و پەنجەرە ودەرگاکان کراوە بن بۆئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت و ڕەچاووی دووری مەودای نێوان مێزەکان بکرێت.
حەوتەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر (12)ی شەو تاوهكو (6)ی بهیانی دادەخرێن:
(یانەکانی شهوانه، كافتریا، یانهكانی مهی خواردنهوه (باڕ).
هەشتەم/ پرسەدانان لە(کۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت-باخچە) و مەراسیمی سەرقەبران بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
نۆیەم/ هۆڵهكانی سینەما لەگشت مۆڵ و بازاڕەکان بەتەواوی دادەخرێن.
دەیەم/ بووک گواستنەوە و ئاهەنگەکانی تری نیشان و لەدایک بوون لەهۆڵەکان لەقەرەباڵغی سنووردار دەکرێت بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
- هۆڵ ڕووبەری (500)م2، نابێت لە (60) کەس زیاتری تێیدا ئامادەبێت.
- هۆڵ ڕووبەری (1000)م2، نابێت لە (120) کەس زیاتری تێدا ئامادەبێت.
هەر خاوەن هۆڵ و سەرپەرشتیارێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، هۆڵەکەی دادەخرێت.
یازدەیەم/ هاتووچۆ و چالاکی لە کەمپەکانی پارێزگای هەولێر سنووردار دەکرێن، تەنها ڕێگە بەو ڕێکخراو و لایەنانە دەدرێت کە هاوکاری و پێداویستی ڕۆژانە دابین دەکەن ئەویش بەنووسراوی پارێزگای هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، ڕێگەیان پێدەدرێت بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.
دوازدەیەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە نوێژخوێنان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگەوت قەدەغە بکەن.
سێزدەیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان لەم قۆناغەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بن و (دەمامک)ببەستن، هەر هاوڵاتییەک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و بەپێی بڕگەی چواردەیەمی بەیانی ژمارە (52)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سزا دەدرێت، بەپێبژاردنی (20,000) هەزار دینار.
چواردەیەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.
پازدەیەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دەبێت پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن و ئەو بڕیارانە گشت قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارانە لەکاتژمێر (12)ی ئەمشەو (10) لەسەر(11)ی (3)ی 2021، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر