هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ ڕانیه‌ ژنێك له‌ لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌رێته‌به‌ر گوللـه‌

له‌ ڕانیه‌ ژنێك له‌ لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌رێته‌به‌ر گوللـه‌
له‌ ڕانیه‌ ژنێك له‌ لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌رێته‌به‌ر گوللـه‌

2021-03-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێک بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە و بەوتەی خۆی لەلایەن هاوژینەکەیەوە تەقەی لێکراوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، کاتژمێر 5:00 ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێک بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، ژنەکە بەناوی (س،س،م) تەمەن 35 (سی و پێنج) ساڵ پیشەی ژنی ماڵ دانیشتوی ڕانیە، بە وتەی خۆی لەلایەن هاوسەرەکەی لە بازاڕی شارەوانی لە ناحیەی چوارقوڕنە ئەم ئێوارەیە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە بریندار بوە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە، و لە ئێستادا بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە.