دوایین گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر دووچاربووانى ڤایڕۆسى كۆڕۆناى نوێ.. 1113 هاوڵاتى چینى گیانیانله‌ده‌ستداوه !
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (12-2-2020) ده‌سته‌ڵاتدارانى ولاتى چین رایانگه‌یاند ، ژماره‌ى قوربانیانى ڤایڕۆسى كۆڕۆناى نوێ بۆ زیاتر له (1100) كه‌س به‌رزبوونه‌ته‌وه .
لێژنه‌ى ته‌ندروستى نیشتمانى وڵاتى چین رایگه‌یاند :" ڤایڕۆسى كۆڕۆناى نوێ (1113) كه‌سى كوشتووه " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه " له 31 هه‌رێمى وڵاته‌كه‌یان ژماره‌ى دووچاربووان به ڤایڕۆسى كۆڕۆنا بۆ (44) هه‌زار كه‌س به‌رزبوونه‌ته‌وه " .
لێژنه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه " 653 كه‌س به دڵنیایی دووچارى ڤایڕۆسه‌كه هاتوون و ، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ش ، كه به‌م ڤایڕۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه بۆ (1113) كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و (4740) كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه " .
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ده‌سته‌ڵاتدارانى هه‌رێمى (هوبى ) چینى رایانگه‌یاند ، ژماره‌ى دووچاربووان به ڤایڕۆسى كۆڕۆنا له هه‌رێمه‌كه‌یان بۆ (1110) كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر