ناوی بەشێک لە کاندیدە دەرچوەکانی گۆنگرە ڕاگەیەندرا
2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia
سه‌رۆكى لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوى به‌شێك له كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانى كۆنفڕانسى مه‌ڵبه‌نده‌كانى راگه‌یاند كه وردبینی كۆتاییان بۆ كراوه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، یه‌كێتیی ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌یه كه هه‌میشه پێشه‌نگ بووه به بڕوابوون به ئازادی و دیموكراسی و مافی تاك. ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه؛ ئه‌م گه‌له پێویستیی به سێ شته؛ یه‌كێتیی و یه‌كێتیی و یه‌كێتیی دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاریدا كه رۆژی 9 ى 12 ى 2019 له سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) كۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت تا له رۆژی 21 ى 12 ى 2019 چواره‌مین كۆنگره ببه‌ستین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واوی پێداویستییه‌كانی پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفڕانسی ئاماده‌كرد و له رۆژی 9 ى 12 ى 2019 له ته‌واوی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌چوو و تواندرا له كه‌شێكی ئازاد و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و ته‌واوكاری قۆناغه‌كانی دیكه‌ی كۆنفڕانسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت. بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌ندامانی به‌شداربووی كۆنفڕانسه‌كان بكه‌ین و پیرۆزیایی له كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان بكه‌ین كه ده‌رچوون و بوونه ئه‌ندامی چواره‌مین كۆنگره، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش ده‌كه‌ین كه كاندید بوون و سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره و به گیانێكی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه و به رۆحێكی هه‌ڤاڵانه‌وه هاوكارمان بوون له سه‌رخستن و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌دا، تا ڕوویه‌كی جوانی ئازادی و دیموكراسی له‌ناو یه‌كێتیی ده‌ربخه‌ین و مه‌ڵۆیه‌كی دیكه بخه‌ینه سه‌ر خه‌رمانی مێژووی پڕ خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه بووه كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره و توانیمان بۆ دۆست و نه‌یاره‌كانمان بسه‌لمێنین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌یه كه هه‌میشه پێشه‌نگ بووه به بڕوابوون به ئازادی و دیموكراسی و مافی تاك. سوپاسی ته‌واوی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ش ده‌كه‌ین كه به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه له لیژنه باڵاكانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفڕانسی كۆمیته‌كان و مه‌كته‌به‌كان …