ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی هه‌زار پێشمه‌رگه له لیوای 80 له سۆران به‌ڕێوه‌چوو
سۆران-KDP.info- له سۆران ڕێوره‌سمی ده‌رچوونی هه‌زار پێشمه‌رگه له لیوای هێزه‌كانی 80 كه پێكهاتبوو له كچان و كوڕانی هێزه‌كانی هه‌شتا، لەلایەن هێزی کۆماندۆی کوڕان و کچانەوە بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ لەلایەن فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی ٨٠ەوە، خولێکی دیکەی مەشق و ڕاهێنان بۆ کۆمەڵێک کچ و کوڕی پێشمەرگە لەلایەن بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر لە سۆران بەڕێوە چوو.
پێنجەمین خولی دەرچوونی پێشمەرگە و چوارەمین لیوای هێزەکانی یەکەی ٨٠ کە لە مەشقی پیادەی هەولێر لە سۆران بەڕێوە دەچوو کە لە ڕێوڕەسمەکەدا نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرپرسی هێزەکانی یەکەی ٨٠ و سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ و ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان بەشدار بوون.
لەو ڕێوڕەسمەکەدا کۆمەڵێک مەشق و ڕاهێنان و نمایش و کردەی ترسناک و سەرکێشی وەک مارخواردن لەلایەن هێزی کۆماندۆی کوڕان و کچانەوە بەڕێوە چوو.
فایزه كۆیی