هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانتارێک: کورتهێنان کاریگەری لەسەر موچە نابێت خه‌ندان زانیاری لەبارەی بودجه‌ی 2020ی عێراق و قەبارەی كورتهێنان بڵاوده‌كاته‌وه‌

پەرلەمانتارێک: کورتهێنان کاریگەری لەسەر موچە نابێت خه‌ندان زانیاری لەبارەی بودجه‌ی 2020ی عێراق و قەبارەی كورتهێنان بڵاوده‌كاته‌وه‌
پەرلەمانتارێک: کورتهێنان کاریگەری لەسەر موچە نابێت خه‌ندان زانیاری لەبارەی بودجه‌ی 2020ی عێراق و قەبارەی كورتهێنان بڵاوده‌كاته‌وه‌

2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق قەبارەی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عێراق ئاشكراده‌كات و رایدەگەیەنێت، کورتهێنان نزیکەی 48 ترلیۆن دینارە، بەڵام رەتیدەکاتەوە كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ هه‌بێت.

بودجەی 2020ی عێراق کە تا ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە، تا ئێستاش وادەی رەوانەکردنی دیارینەکراوە، ئەوەش بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق .

به‌پێی زانیاریه‌كان، كۆی بڕی كورتهێنانی بودجه‌ی نزیكه‌ی 48 ترلیۆن دیناره‌

 

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "هه‌رچه‌ندە تا ئێستا به‌فه‌رمی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020مان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌و بۆ ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كان، كۆی بڕی كورتهێنانی بودجه‌ی نزیكه‌ی 48 ترلیۆن دیناره‌".

کورتهێنانەکە كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ نابێت، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریش دروستبكات له‌سه‌ر پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کورتهێنانەکە كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ نابێت، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریش دروستبكات له‌سه‌ر پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌رییه‌كانی كورتهێنانی بودجه‌ی 2020، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جەختیکردەوە، "كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی داهاتو بڕێكی ئیجگار زۆره‌، به‌ڵام هه‌مو ساڵێك كورتهێنان ته‌نها كورتهێنانی پلان بوه‌و به‌كرداری بونی نه‌بوه‌، بۆیه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی ساڵانی ڕابردو كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نابێت".

تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق نەکراوە

 

تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق نەکراوە، ئەوەش بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە یەکی ئەم مانگە پەرلەمان پەسەندیکرد.

لە بودجه‌ی ساڵی 2020 کورتهێنان بە بڕی 163 ترلیۆن دینار خه‌مڵێندراوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بۆ بودجه‌ی 2019 بڕی 132 ترلیۆن دینار دیاریكرابو

 

شیروان میرزا رونیکردەوە، لە بودجه‌ی ساڵی 2020 کورتهێنان بە بڕی 163 ترلیۆن دینار خه‌مڵێندراوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بۆ بودجه‌ی 2019 بڕی 132 ترلیۆن دینار دیاریكرابو.

بودجەی خەملێندراوی ساڵی 2020ی عێراق بە 162 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیش کە 11 ترلیۆن دینارە رەوانە دەکات، پێنجی ئەم مانگەش، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر پرسەکانی نەوت، بودجەی 2020 و قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان رێککەوتون.