قه‌ته‌ر و عێراق له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی گفتوگۆ ده‌كه‌ن
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر، خالید بن خه‌لیفه بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سانی و وه‌زیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی تاوتوێی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌وحه و به‌غدایان له‌بواری هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی یان كرد،
ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ر بڵاویكرده‌وه، عوسمان غانمی كه مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له 13هه‌مین پێشانگای "میلیبول قه‌ته‌ر" تایبه‌ت به ئاسایشی ناوخۆ و به‌رگریی شارستانی كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات، له ده‌وحه‌یه و له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ خالید بن خه‌لیفه بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سانی كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌منیی كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته‌كانی هه‌رێمیی و نیوده‌وڵه‌تیی كراوه.
جێی ئاماژه‌یه، پێشانگای "میلیبول قه‌ته‌ر" كه دوو ساڵ جارێك به‌ڕێوده‌چێت، به یه‌كه‌م چالاكی تایبه‌ت به بواری ئه‌منیی داده‌نرێت له سه‌ره‌تای بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بدرێت كه 143 كۆمپانیای ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیی به ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شدارییان تیایدا كردووه.