کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان نادیارە
2021-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان توشی کۆڕۆنابوو، چارەنوسی کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان نادیارە
سەرچاوەیەک لەپەرلەمانی کوردستان بەسپێدەی ڕاگەیاند: سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان بەرکەوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانن خۆیان کەرەنتین کردوە پشکنینی کۆڕۆنایان کردوە چاوەڕێی پشکنینەکەن ئەنجامەکەی دەرچێت ئەگەر هەر کامێکیان هەڵگری ڤایرۆسەکەبن پەرلەمان سبەی ناتوانێ کۆببێتەوە کەبڕیارە سبەی کۆبونەوەکەبێت لەسەر هەڵەبجە ،
بەپێی پەیڕەوی ناوەخۆی پەرلەمان بەدوو کەس لەدەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت کۆبونەوە ئەنجام بدرێت چ سەرۆک و جێگرەکەی چ جێگرو سکرتێرەکەی ئامادەی کۆبونەوەبن پەرلەمان دەتوانێ کۆبونەوەی خۆی بکات .