هەواڵی کوردستان ئێستا

قوباد تاڵەبانی: نەوتی هەرێم بۆ 50 ساڵ بە تورکیا نەفرۆشراوە

قوباد تاڵەبانی: نەوتی هەرێم بۆ 50 ساڵ بە تورکیا نەفرۆشراوە
قوباد تاڵەبانی: نەوتی هەرێم بۆ 50 ساڵ بە تورکیا نەفرۆشراوە

2021-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕایگەیاند، ئەو خاڵەی لەسەر پشکی هەرێم خراوەتە پڕۆژە یاسای بودجەوە بەدیلی نییە و هەردوولا دەتوانن جێبەجێی بکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند، "تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی باشتر نیە بۆ ئەو پێشنیارەی کە تایبەتە بە پشکی هەرێم ولەناو پرۆژە بودجەکەدا هەیە".

لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە،"ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ تورکیا بۆ گواستنەوە و دەرچەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، نەوتی هەرێم بۆ 50 ساڵ بە تورکیا نەفرۆشراوە".

جێگری سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاندووە،"دەبێت کۆمپانیایەکی نیشتمانی فیدڕاڵی بەبازاڕکردنی نەوت دروستبکرێت کە پێکهاتەکان ئەندامیان هەبێت تێیدا و ئاگداری وردەکاری فرۆشتنی نەوت بن"