هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆلیسى سۆران باندێكی ساخكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ى ده‌ستگیركرد

پۆلیسى سۆران باندێكی ساخكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ى ده‌ستگیركرد
پۆلیسى سۆران باندێكی ساخكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ى ده‌ستگیركرد

2021-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، باندێكی 4 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ كاریان ساخكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ بوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، پاره‌كه‌شیان له‌ رێگه‌ی ئافره‌تێكه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ هاتوه‌.

شه‌ماڵ دێواری وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌لایه‌ن 3 (سێ) هاوڵاتیه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بڕی 50 دۆلاری ساخته‌یان وه‌رگرتوه‌، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران هێزه‌كانى پۆلیس لیچكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكرد به‌زوترین كات توانیان ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرا بكه‌ن كه‌ 3 كه‌سیان دانیشتوی شاری هه‌ولێر بون به‌هاوكاری نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر ده‌ستگیركران.

وته‌بێژى پۆلیى سۆران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تۆمه‌تباری چواره‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، كاری هاورده‌كردنی دراوه‌ ساخته‌كان بوو توانرا بگه‌رێندرێته‌وه‌ و به‌هاوكاری ئاسایش و پۆلیسی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستگیربكرێت، ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر بڕی پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د و په‌نجا) دۆلاری ساخته‌.