چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد کران
2021-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هێرشێکی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین باكووری بەغدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێرگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌دی ئاسمانی و ده‌وروبه‌ری كراون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، مووشەکەکان لە بەشی باکووری رۆژئاوای بنکەکە کەوتوونەتەوە لە گۆڕەپانێکی چۆڵەوانی لە نزیک پەرژینی بنکەکە و بۆردوومانەکەش زیانی گیانی نەبووە.
لەبارەی ژمارەی مووشەکەکان، زانیاریی جیاواز باس دەکرێن، هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، دوو مووشەک و هەندێکی دیکە باس لە چوار بۆ پێنج تا حەوت مووشەک دەکەن، بەڵام هێشتا زانیاریی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە