هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ په‌رله‌مانی عێراق شەڕ لە نێوان پەرلەمانتارێکی کورد و شیعە دروستبوو

له‌ په‌رله‌مانی عێراق شەڕ لە نێوان پەرلەمانتارێکی کورد و شیعە دروستبوو
له‌ په‌رله‌مانی عێراق شەڕ لە نێوان پەرلەمانتارێکی کورد و شیعە دروستبوو

2021-03-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، شەڕە قسە لە نێوان پەرلەمانتارێکی کورد و شیعە دروست بوو.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌هۆی ره‌خنه‌ و قسه‌ وتن به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی و حزبه‌كانی یه‌كتر، شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی و په‌رله‌مانتارێكی عێراق رویدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ به‌غداوه‌ راگه‌یاند، یوسف كیلابی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا باسی له‌وه‌كردوه‌ كه‌ به‌هۆی كورده‌وه‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ دواكه‌وتوه‌ و ده‌بێت په‌له‌ بكرێت له‌ تێپه‌ڕاندنی، له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و رایانگه‌یاند، ته‌نها كورد هۆكاری تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو ناوخۆی شیعه‌كانیش هۆكاره‌ بۆ رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ته‌واوی بڕگه‌كانی پرۆژه‌یاساكه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، پاش قسه‌كانی، یوسف كیلابی چوه‌ته‌ كافتریای په‌رله‌مان و قسه‌ و ره‌خنه‌ی به‌ پارتی و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌و حزبه‌ كردووه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ناسڕ هه‌ركی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان دروستبوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، ناسڕ هه‌ركی ده‌نگی به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ و پاشان ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراقیش رووبه‌ڕووی بوه‌ته‌وه‌،