هەڵەبجە پرسەخانە نییە تەنها شیوەنی بوێت
تریفە جەلال
بەراوردکردنی وێنە کۆن و تازەکانی هەڵەبجە
ئاماژەن بۆ وەستان و دواخستنی ئەو شارە
.
- وەستان لەسەر ڕابردوو بەبیانوی یادکردنەوەو سەرقاڵکردنی هاوڵاتی هەڵەبجەی شەهید بە ڕۆژە ناخۆش و سامناکەکانی (16ی 3) سوودێکی ئەوتۆی نییه جگە له کولاندنەوەی برین و خەوتن لەسەر مێژوویەکی حەزین..
- دانانی تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفا لەسەر مەزاری شەهیدان و خوێندنی فاتیحەیەک کافییە و باشترە لەوەی گەر بمانەوێ خزمەتی جدی بەشارەکە بکەین تاکو دڵی کەس و کاری قوربانییەکانی شاد بێت..
- بەداخەوە، بەراوردکردنی هەندێ وێنەی کۆن و نوێی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، بەڕوونی ئەو ئاماژەیەی تێدایە کە شارەکە چەند بێ نازەو هێشتا چەندی ماوه بۆ ئەوەی ببێت بە پارێزگایەکی حەقیقی و پێشکەوتوو..
- هەڵەبجە، تەعزیەخانە نییە، تەنها بۆ شیوەن و گریان سەردانی بکەین و بیرمان بکەوێتەوە، بەڵکو پێویستی بە بونیاتنان و شارسازی و ڕاهێنان وهەلی کارو ئاوەدانی هەیە، بۆ ئەوەی دانیشتوانەکەشی ئاوات بە قەزاکەی جاران نەخوازن..
- لەم ڕۆژەدا سڵاو ڕێزو دروود دەنێرین بۆ گیانی پاکی 5000 هەزار ڕۆڵەی بەئەمەکی کوردستان کە بونە ڕەمزی قوربانی و ئاشتی و پێکەوەژیان و ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلێکیش..