هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر: سه‌رۆكی حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كات
سلێمانی-KDP.info - پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێ، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مه‌سروور بارزانی، ڕه‌زامه‌ندیی داوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتێژیی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی و بڕیاریشی داوه له ساڵی 2020 ئه‌و پڕۆژانه‌ی 75%ی كاره‌كانیان ته‌واو بووه، پاره‌یان بۆ سه‌رف بكرێت و، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تری ستراتێژی بۆ سلێمانی جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ڕاگه‌یاند: "ته‌واوی پڕۆژه و پلانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یان ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوه به حكوومه‌ت، له دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریدا لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌ی ورد كراون، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مه‌سروور بارزانی، به‌ڵێنی داوه چۆن له ساڵی 2019 پاره بۆ ته‌واوكردنی ئەو پڕۆژانه سه‌رف كرا کە 80%ی كاره‌كانیان ته‌واو بووبوون، ئه‌وه له ساڵی 2020 ئه‌و پڕۆژانه‌ی 75%ی كاره‌كانیان ته‌واو بووه، پاره‌یان بۆ سه‌رف ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و ته‌واو بكرێن."
پارێزگاری سلێمانی زیاتر زانیاری دا و گوتی: "پڕۆژه ستراتێژییهكان بۆ سلێمانی له دیراسهكردندان و سه‌رۆكوه‌زیران پێمانی گوت، به‌زووترین كات وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی ئەوەی کە باس له‌وه ده‌كرێت، کە له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه جیاوازی له جێبه‌جێكردنی پڕۆژەکانی پارێزگاكاندا هه‌یه، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی به‌وه کرد، کە بابه‌ته‌كه پێوه‌ندیی به جیاوازییه‌وه نییه، پێوه‌ندیی به دابینكردنی پاره و زه‌وی و ڕێكاره یاساییه‌كان و تێگیەشتن به ناوه‌ڕۆكی گرێبهستهكانهوه هه‌یه، له ساڵی 2013وە پڕۆژه‌ی نوێ نه‌بووه، ئه‌و پڕۆژانه‌شی له ڕابردوو هه‌بوون زۆرینه‌یان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان بوون، پاره‌كانیان ڕاسته‌وخۆ له به‌غداوه هاتووه بۆ پارێزگاكان".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "ئه‌وپڕۆژانه‌ی له وه‌زاره‌تی پیلاندانان له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه، به‌رده‌وام ده‌بن کە بۆ سالی 2020 ته‌واو بكرێن".
دەربارهی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر ده‌ڵێ: "پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی و دروستكردنی ئهنتهرپاسهكانی ماستهرپلاتی سلێمانی له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی سێیه‌م دروستكردنی به‌نداوی خێوه‌ته، حكوومه‌ت دیراسه‌ی وردی كردوون و چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئیجابییانین".
ئەو گوتیشی: 'سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مه‌سروور بازارنی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری پێمانی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، لیژنه‌یه‌كی بۆ پێک هێنراوە بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی تێچوونه‌كه‌ی بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ئه‌و ته‌خمینه‌ی بۆی ده‌كرێت ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆر داوا كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی، ناوبراو ده‌ڵێ: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووریدا ڕوونكردنه‌وه‌مان له‌و بارەیەوه به حكوومه‌ت دا و به‌شێكی پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه کە خه‌مڵاندنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆەیە ساڵی 2013 كراوه، بارودۆخه‌كان جیاواز بوون، به‌شێكی تریشی پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه ئه‌و شه‌قامه‌ی ده‌كرێت شه‌ش لاینه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیاییی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی له‌گه‌ڵ شه‌قامی شاره‌كانی تر جیاوازه، له شاره‌كانی تر شه‌قامی 100 مه‌تری بووه‌ته شه‌قامێكی ئاسایی، سه‌یاره‌ی ئاسایی پێیدا هاتوچۆ ده‌كات، به‌ڵام به جێبه‌جێكردنی شه‌قامیی 100 مه‌تریی سلێمانی، ئەو شەقامە ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژی و سه‌یاره‌ی بارهه‌ڵگر پێیداهاتوچۆ ده‌كات، پێویستی به‌وه‌یه ئه‌و قیره‌ی به‌كار ده‌هێندرێت كوالێتیی باش بێت، ته‌واوی ڕوونكردنهوهكانمان خستووه‌ته به‌رده‌ست ئەو لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌ی حكوومه‌ت پێكی هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی بكات".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ