هەواڵی کوردستان ئێستا

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: له‌گه‌ڵ پارتی كۆ ده‌بینه‌وه‌

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: له‌گه‌ڵ پارتی كۆ ده‌بینه‌وه‌
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: له‌گه‌ڵ پارتی كۆ ده‌بینه‌وه‌

2020-02-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


 

هەولێر-KDP.info-  هه‌ڵسووڕاوێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌ پڕکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کانیان له‌ناو حکوومه‌تدا ده‌کات و ده‌ڵێت، له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کان ڕێک که‌وتوون.

ئه‌مڕۆ، مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: "شاندی پارتی سه‌ردانی حزبه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گرفت و ئاسته‌نگ و بیر و بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی پرسه‌كانی كوردستانه‌وه‌ چین."

د. سه‌یوان فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ده‌بینه‌وه‌, له ‌جڤاتی نیشتمانی و گشتی کۆبوونه‌وه‌ کراوه‌ و باسی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانمان له‌ حكوومه‌تدا كراوه‌ و کاتی خۆیشی له‌گه‌ڵ پارتی ڕێککه‌وتن کراوه‌، ئیستاش له‌گه‌ڵ پارتی لە سه‌روه‌ختی گفتوگۆداین، چونکه‌ ئه‌و پۆستانه‌ی ماون، خه‌ڵکی دیکه‌ به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن و ڕه‌نگه‌ حکوومه‌ت به‌م نزیکانه‌ بریار بۆ پڕکردنه‌وه‌یان بدات."

د. سه‌یوان فه‌ره‌ج ڕایشیگه‌یاند: "ناوی جێگری وه‌زیره‌کانمان ده‌رچووه،‌ که‌ شوێنه‌کانیان چۆڵه‌ و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناوی جێگره‌کانیان ده‌رچووه‌ و موافه‌قه‌ی دراوه‌."

کارزان هەورامی