هەواڵی کوردستان ئێستا

د.موسه‌ننا ئه‌مین، ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى ئاشكرا ده‌كات

د.موسه‌ننا ئه‌مین، ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى ئاشكرا ده‌كات
د.موسه‌ننا ئه‌مین، ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى ئاشكرا ده‌كات

2021-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ بیانوویه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق، هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌كو پارێزگاى نۆزده‌یه‌م رابگه‌یه‌نێت و له‌ پلانه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان جێی بكاته‌وه‌.

د.موسه‌ننا ئه‌مین له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ د.به‌ختیار سه‌ردانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقمان كرد، سه‌ردانه‌كه‌ له‌سه‌ر داواى ئێمه‌ بوو، تایبه‌ت بوو به‌ گه‌یاندنى ده‌نگ و ره‌نگى خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك بابه‌تى هه‌ڵپه‌سێردراو، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ مافى خه‌ڵكى ئێمه‌ پێشێل ده‌كرێت و وه‌كو پێویست جێبه‌جێ ناكرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ى باسمان كرد، پرسى ته‌واو كردنى به‌ پارێزگا كردنى هه‌ڵه‌بجه‌ بوو، باسى ئه‌وه‌مان كرد به‌ پێى ده‌ستوورى عێراق، پێویسته‌ هه‌موو بڕیاره‌كانى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێت كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ به‌ پارێزگا بوونى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، بۆیه‌ ئێستا هیچ بیانوویه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق، هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌كو پارێزگاى نۆزده‌یه‌م رایگه‌یه‌نێت و له‌ پلانه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان جێی بكاته‌وه‌.