هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: "رێژەی بێکاری لە وڵات بۆ لەسەدا ٢٥ دابەزیوە"

وەزارەتی پلاندانانی عێراق:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق: "رێژەی بێکاری لە وڵات بۆ لەسەدا ٢٥ دابەزیوە"

2021-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: رێژه‌ی بێكاری له‌وڵاته‌كه‌یدا بۆ له‌سه‌دا 25 دابه‌زیوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ له‌ساڵی 2020دا له‌سه‌دا 31.7 بوو.

عه‌بد زه‌هرا هینداوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگه‌یاندوه‌: له‌كاتی شه‌پۆلی یه‌كه‌می سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2020دا، رێژه‌ی بێكاری له‌عێراق بۆ له‌سه‌دا 31.7 به‌رزبوویه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی سووكردنی رێككاره‌كان وهه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان، رێژه‌كه‌ بۆ له‌سه‌دا 25 دابه‌زیوه‌.

هینداوی راگه‌یاندووه‌: ژماره‌ی هه‌ژاران له‌عێراق كه‌متره‌ له‌ 10 ملیۆن كه‌س.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق كه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2021دا بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س.