فراكسیونی یه‌كێتیش داوا ده‌كات: لێبڕینی مووچه به‌سه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان "هۆشداری" دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت بە لەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهاتەکانی ناوخۆ لەم مانگەدا، دەبێت کۆتایی بە "لێبرینی نایاسایی" مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بهێنێت.
كه‌ناڵی سپێده دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌ڵمه‌تی لێبڕینی مووچه به‌سه راگه‌یاند، زۆر له په‌رله‌مانتار و كه‌ساتی و فه‌رمانبه‌ران پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاند و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت كۆتایی به لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێنێت.
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و داوا دەکات ئەم مانگە مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت.
فراکسیۆنی سەوز لە راگەێندراوەکەدا، کە شەوی رابردوو بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت: "ھۆشداری دەدەینە حکومەتی ھەرێم کە بە لەبەرچاوگرتنی زۆربوونی داهاتە ناوخۆییەکان لەم مانگەدا، دەبێت کۆتایی بە لێبرینی نایاسایی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بهێنێت، چونکە پێشتر حکومەت خۆی رایگەیاندبوو کە مووچە ئەولەویەتە و بڕەکەی بەپێی داهاتی مانگانە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دیاری دەکرێت".