سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ئیدانەی ڕێگریکردن لە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دەکات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئهمڕۆ پێنجشهممه تیمی كهناڵی سپێده و ژمارهیهك ڕۆژنامهنوسی دیكه له لایهن بازگهی ئاسایشی سیدهكان ڕێگریان لێكرا كه تێپهڕبن و كارهكانیان ئهنجامبدهن و بۆئهم مهبهسته نووسینگەی سۆران - ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان له بهیاننامهیهكی ناڕهزاییدا ئیدانه ڕێگریكردن لهو ڕۆژنامهنوسانه دهكات
نووسینگەی سۆران - ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان له بهیاننامهیهكدا ڕایگهیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 18 ی ئازاری 2021 بەمەبەستی ڕوماڵکردنی کێشەی کتێبخانەی گوندی (دەرهۆڵ) لە ناحیەی سیدەکان، هەریەک لەپەیامنێران (عەبدۆ روستایی. پ. ئێن ئاڕتی)، (زۆسک باڵەک، پ. تۆڕی میدیایی ژیان)، (ئازاد ئۆمەراوەیی، پ. پەیام)، (یونس حەمەد، پ. سپێدە)، سەردانی ناوچەکەیان کردوە، بەڵام لە لایەن بازگەی ئاسایشی ناحیەکە، ڕێگریان لێکراوە، کە کارەکانیان ئەنجام بدەن. بەوتەی ڕۆژنامەنوسانیش بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان- یش بەتەلەفۆن پێیان دەڵێت "نابێت بێنە سنورەکە!"
ئاماژهی بهیوهشكرد: ئێمە وەک نووسینگەی سۆران- ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پشتگیری و پشتیوانی لە هەموو پەیامنێران و میدیاکارانی سنورەکەمان دەکەین بۆ ئەنجامدانی کارە ڕۆژنامەوانیەکانیان لە چوار چێوەی یاسادا. ئەوەی ئەمڕۆش کە ئەو پەیامنێرو میدیاکارانە ویستویانە بیکەن، پێچەوانەی یاسای ژمارە 35 ساڵی 2007 و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری نیە، بۆیە ئەو کارەی دژیان کراوە پێشێلکاریەکی زەقی یاساییەو بەتوندی ئیدانەی دەکەین.
سهندیكای ڕۆژنامهنوسان ئهوهشی خستهڕوو: لەو چوارچێوەیەشدا بەپێویستی دەزانین داوا لە دامو دەزگا حکومیەکان سنورەکەمان بکەین، کە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسان بکەن، چونکە ئەنجامدانی کارو پیشەیی ڕۆژنامەنوسی بەشێوەیەکی ئازادانە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان لە جوانکردن رووی هەر وڵاتێک