كۆریای باكوور: تا ئەمریكا واز لە كارە دوژمنكارییەكانی نەهێنێت، پەیوەندی لەگەڵ ناكەین
دیجیتاڵ میدیای سپێده
جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور له لێدوانێكدا كه ده‌زگای هه‌واڵی كۆریای باكوور بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاندوه: "هیچ په‌یوه‌ندی و گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان كۆماری گه‌لی دیموكراتی كۆریا و ئه‌مه‌ریكادا ڕوونادات تاوه‌كو ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به سیاسه‌ته دوژمنكارییهكهی به‌رامبه‌ر پیۆنگیانگ نه‌هێنێت."
چوی سون وتى: "له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامده‌بین له پشتگوێخستنی ئه‌م جۆره هه‌وڵانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه."
ده‌نگى ئه‌مریكا له فرانس پرێسى گواسته‌وه كه ئه‌م هۆشیاریدانهی پیۆنگیانگ له‌كاتێكدایه هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نتۆنی بلینكن و لوه‌ید ئۆستن به سه‌ردانێك له سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوورن.
كۆریای باشوور دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كانی دوو وه‌زیره ئهمهریكیهكهیه بۆ ناوچه‌كه، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌شیان بۆ ناوچه‌كه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا دژی كۆریای باكوور و زیادبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین له ناوچه‌كه‌دا.