هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه‌ ته‌قه‌یان له‌ لقی12 ی پارتی كرد

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه‌ ته‌قه‌یان له‌ لقی12 ی پارتی كرد
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه‌ ته‌قه‌یان له‌ لقی12 ی پارتی كرد

2021-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN پارێزگاری هەڵەبجە رايگەياند: “ئيدانەی تەقەکردن لە لقی 12ی پارتی دەموکراتی کوردستان لە شارەکە دەکەين، دەشڵێت “بە زوترين کات بەهاوکاری ئاسايش تەقەکەرەکان دەستگير دەکرێن”. ئازاد تۆفيق پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “هێزی سياسی بە ئۆپۆزسيۆن و دەسەڵاتەوە هەرگيز کاری واناکات، وتيشی “تەقەکردن لەهەر بارەگايەکی سياسی کارێکی نەشياوە و ئيدانەی دەکەين”. ئاماژەی بەوەشکرد: ” لەگەڵ بەرپرسی ئاسايشی پارێزگای هەڵەبجە قسەمان کردووە، هەموو وجودی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بە زوترين کات تەقەکەران دەستگەر دەکرێت”. باسی لەوەشکرد :”لە پاریزگای هەڵەبجە هەر رووداوێکی هاوشێوە رويدابێت کۆنتڕۆڵمانکردووە و هيوادارين ئەمجارەش وابێت”.

The post پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه‌ ته‌قه‌یان له‌ لقی12 ی پارتی كرد appeared first on SNN.