ئەمڕۆئەنجوومەنی نوێنەران كۆدهبێتهوه و دەنگ بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت
دیجیتال میدیای سپێده
بهگوێرهی زانیاریهكان بڕیارە ئەمڕۆ هەینی دوای نیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەسەند كردنی یاسای بودجەی ساڵی (2021) كۆببێتەوە.
كۆبوونەوەكە زۆر لەوادەی خۆی دواكەوتووە، چەندین گۆڕانكاری ڕوویداوە، هەم لە پرۆژە یاساكە، هەمیش لە بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.
مشتومڕ لەسەر پشكی هەرێم لە نێو بودجەی فیدراڵی، رادەستكردنی نەوتی هەرێم و داهاتەكانی نا نەوتی، لە بەربەستەكانی نێو بودجەی ئەمساڵ بوون، تاكو ئێستاش ڕێككەوتنی لەسەر نەكراوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پرۆژە یاساكە پەسەند بكرێت.
لەلایەن خۆیەوە (موسەننا سامەرائی) ئەندامی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، لێژنەكە كۆتایی هێناوە بە ئامادەكارییەكان و پرۆژەكە ئێستا ئامادەیە بۆ پەسەند كردنی، تەنها ئەو بڕگەیە نەبێت كە پەیوەستە بە هەرێمی كوردستانەوە، كە پێویستی بە ڕێككەوتنی سیاسی هەیە.