هەواڵی کوردستان ئێستا

ده‌ستڕێژی گوڵه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر لقی 12ـی پارتی له‌ هه‌ڵبجه‌

ده‌ستڕێژی گوڵه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر لقی 12ـی پارتی له‌ هه‌ڵبجه‌
ده‌ستڕێژی گوڵه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر لقی 12ـی پارتی له‌ هه‌ڵبجه‌

2021-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌


کاتژمێر یەکی شه‌وی ڕابردوو بە وتەی پاسەوانانی لقی دوانزەی پارتی دیموکراتی کوردستان تەقە لەبارەگای لق کراوە لەلایەن ماتۆڕسکیلیک و ئوتومبیلێکی ڕەنگ سپی فیشەک بەر دیواری بارەگاکە کەوتوە پاسەوانەکانی لقی دوانزەش تەقەیان کردوە وەک وەڵام دانەوە یەک بۆ تەقەکان هیچ کەسیک بەهۆی تەقەکردنەکەوە بریندار نەبوە تیمی لیکۆڵینەوەی پولیس وئاسایش زوو گه‌یشتوون به‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان کاتژمێر 1:00ـی شەوی رابردولەدوشوێنی جیاوازەوە لەلایەن کەسانێک کە لە ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا بون تەقە لە بارەگای لقی 12 کراوە و لەلایەن پاسەوانەکانی لقەوە وەڵامدراوەتەوە و دواتر تەقەکەرەکان هەڵهاتون.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە له‌ لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: جاری یەکەم نیە دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکانمان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکرێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش نەیانتوانیوە سنورێک بۆ ئەم جۆرە کارانە دابنێن

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەیان بەجێهێشتوە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئەم سنورە و دواتر هەمو کامێرا چاودێرییەکانی دەپشکنرێت: ئەوەش جاری یەکەم نیە دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکانمان لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکرێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش نەیانتوانیوە سنورێک بۆ ئەم جۆرە کارانە دابنێن و تا ئێستا بەردەوامە و بۆ یەکجاریش بکەرانی ئەو جۆرە کارانە دەستگیرنەکراون.