یەكێتی زانایان ڕاگهیهنراوهك بڵاو دهكاتهوه
دیجیتال میدیای سپێده
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە: وەك دیارو ئاشكرایە لای هەمووان رێژەی تۆماری ڤایرۆسی كۆرونا لەوڵاتان جێگیر نیەو هێشتا هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار كۆتایی ئەم نەخۆشیەی رانەگەیاندووە، لە كوردستانی خۆشمان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە تا ئێستا هەزاران كەس بوونەتە قوربانی، بۆیە لەروانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی رایدەگەیێنین:
یەكەم: تكامان وایە مامۆستایانی بەرێزی ئایینی وەكو پێشتر هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ زیاتر هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەو هاوڵاتیان، بەتایبەتی نوێژخوێنان كە زیاتر پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن، مزگەوت بەردەوام پێشەنگ بووەو شوێنی خواپەرستی و پەروەردەی ئایینیە، دەبێ لەوەشدا نوێژخوێنان و موسڵمانان پێشەنگ بن و سەلامەتی یەكتری لەبەرچاوو بگرن و لە ئاست بەرپرسیارێتی ئیمانی و ویژدانی و ئینسانی دابن.
دووەم: داوایەكی دڵسۆزانەش لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەین هەوڵی خۆپارێزی و جێبەجێ كردنی رێنماییە ئیداری و تەندروستیەكانی پەیوەست بەسەلامەتی بدەن و تەشەنە كردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بە هەند وەربگرن، چونكە سەلامەتی گیانی هاوڵاتی لە روانگەی ئیسلامەوە لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە: بەئومێدی ئەوەین خوای گەوە هەموو لایەكمان سەلامەت بكات و شیفای بە خێری تووشبووان بدات و كوردستانی ئازیزمان لەو بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشیە بپارێریت.
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان