سعودیه هه‌ڵوێستى له‌باره‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ئاشكرا كرد
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زاره‌تى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى تا ئێستا موكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ناكرێت كرانه‌وه‌و ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا بكه‌ین، مه‌گه‌ر گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنى ئاشتى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان نه‌بێت.
عادل جوبه‌یر وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه بۆ كه‌ناڵى عه‌ره‌ب نیوزى ئینگلیزى رایگه‌یاندوه: هه‌ڵوێستمان له‌نێوان ناكۆكییه‌كانى نێوان ئیسرائیل وفه‌له‌ستین دا ئاشكرایه، ئێمه ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشتى عه‌ره‌بى وبه‌پێى بریاره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكرێت، به‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین هه‌بێت وده‌وڵه‌تى ئیسرائیل وهه‌ردووكیان لهئاشتى وئاسایش دا بن، ئه‌مه‌یه هه‌ڵوێستمان له‌و بواره‌وه.
له‌باره‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا جوبه‌یر گوتى: هه‌ر چى سعودیه‌یه، تا وه‌كو نه‌گه‌ن به‌رێككه‌وتنى ئاشتى له‌نێوان ئیسرائیل وفهلهستینیهكان ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى ناكه‌ینه‌وه.
تا ئێستا چوار وڵاتى عه‌ره‌بى له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ئاساییكردۆتهوه.